ئافره‌تێک 4 ئۆتۆمبیل ڕاده‌کێشێت
كه‌سانێك هه‌ن له سه‌ر ئاستى جیهانى كه به ئه‌نجامدانى كارى سه‌رنج راكیش و دروستكردنى كهلۆپهڵى سه‌یر، ناوبانگێك بۆ خۆیان و وڵاته‌كه‌یان دروست ده‌كه‌ن ، هه‌ندێك جارانیش ئه‌و كارانه به شێوه‌یه‌كى سه‌رنج راكێش ئه‌نجام ده‌درێن و له لایه‌ن نوێنه‌رانى گێنسه‌وه ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵات ده‌كرێن.
ئه‌مجاره‌یان له وڵاتى چین و به ئاماده‌بوونى سه‌دان كه‌س ، له رووداوێكى كه‌م وێنه‌دا له جیهان ، ئافره‌تێكى چینى توانى له رێگاى پڕچى سهریهَوه 6 ئۆتۆمۆبیل رابكێشێت.
چانگ تینگ تینگ ، ناوى ئه‌و ئافره‌ته به جه‌رگ و قاره‌مانه‌یه ، كه توانى به مه‌وداى 50 مه‌تر ، 6 دانه ئۆتۆمۆبیل به‌داوى خۆیدا رابكێشێت.
.
.
ژنێک 12 منداڵی به جارێک بوو
وێڕای هه‌موو ئه‌و بارگرژیانه‌ی كه له ئێستادا تونس پێیدا ده‌ڕوات، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ژنێكی توونسی 12 منداڵی ده‌بێت كه به‌ڕێگه‌ی چاندنی بلوری دروستبوون به‌مه‌ش ئه‌و ژنه تونسیه پێشی ئه‌و ژنه ئه‌مه‌ریكییه ده‌داته‌وه كه له‌مانگی یه‌كی ساڵی رابردوودا توانی هه‌شت منداڵی به‌یه‌ك سك ببێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌لیگرافی به‌ریتانی له‌سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌و ژنه تونسیه پیشه‌ی مامۆستایه‌و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رانبه‌ر به‌هه‌واڵی له‌دایكبوونی ئه‌و 12 منداڵهیانو ده‌خوازن 6 كوڕ‌و 6 كچیان ببێت.
.
.
شەمەندنەفەری سەیر
بەوێنە ببینن نەبوونی شەمەندنەفەر لە هیندستان کە جۆن ئەزمەیەکی دروستکردووە ئایا بە بۆچوونی تۆی بینەر ئەمە هۆکاری نبوونی شەمەندنەفەرە؟
.
.
پێکه‌نین ده‌رمانه بۆ مرۆڤ
ساتێك بۆ پێكه‌نین
“پێكه‌نین دیاریه‌كی خوایه بۆ مرۆڤ” ئه‌مه قسه‌ی وریا حه‌مه‌غه‌ریب بوو كه له‌به‌رده‌م باخی گشتی سلێمانیدا وه‌ستابوو له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی سه‌رده‌می خوێندكاری زانكۆ “به‌ده‌فته‌ری بیرهوهریاكانیاندا ده‌چوونه‌وه” كه به‌شێك له‌و یاده‌وریانه “له‌كاتی خۆیدا مایه‌ی ناخۆشی بووه، بۆ ئێستا مایه‌ی دڵخۆشی و پێكه‌نینن”.
سه‌یرێكی جلوبارگه ڕه‌شه‌كه‌ی منی كرد و به پێكه‌نیه‌وه وتی: “ژیان ئه‌وه ناهێنێت، ده‌بێت بزانین له ناخۆشترین كاته‌كاندا ساتێك هه‌یه بۆ پێكه‌نین”.
.
.
هۆکاره‌کانی خۆخوراندن
کاتێك مرۆڤ شوێنکی ده‌خورێت، بۆچی خۆی دهخورێنت؟ ماوه‌یه‌کی زۆره توێژه‌ران سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ن – چونکه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر له‌ش خورین، له‌وانه‌یه ببێته برینداربوونی جه‌سته. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك نیشانی ده‌دات، که ئازاری دروستبوو له‌ئاکامی خۆخوراندندا کاریگه‌ری خوراندن به‌ره‌وو مێشك ڕه‌وانه ده‌کات.
.
.
گوڵێکی زۆر سەیر
له‌وانه‌یه کاتێ سه‌یری ئه‌م گوڵه بکه‌ن بڵێن له‌رێگه‌ی فۆتۆشۆب به‌مشێوه‌یه به چه‌ندین ره‌نگ ره‌نگ کرابێت به‌ڵام راستییه‌که‌ی گوڵێکی زۆر سروشتیه له رێگه‌ی موتربه‌کردن له‌لایه‌ن زانای هۆڵه‌ندی”peter van de werken” ئه‌نجا دراوه نرخی 10 دۆلاره و تیره‌که‌ی 13 سانتیمه‌تره.
.
.گرانترین پیزا له جیهان دا
زۆرجاران بیستوومانهوه وگوێمان لێبووه كه به‌مه‌به‌ستى به ده‌ستهێنانى پێوانه‌ى جیهانى ، كه‌سانێك كارى سهیروسهرنج راكێش ئه‌نجام ده‌دن . بۆیه ئه‌مجاره‌یان له وڵاتى ئیتالیا ، پیتزایهكى گرانبه‌ها دروستكراوه كه به گرانترین پیتزاى جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت.
“دۆمێنكو كرولا”، ناوى گرانبه‌هاترین ” پیتزاى ” جیهانه كه له رێگاى به‌كارهێنانى چه‌ندین خۆراكى گرانبه‌هاى جیهان وه‌ك ” گۆشتى ئاسكى كێوى، ساسى ته‌ماته تایبه‌ت، ماسى قزل ئالاى دودى ئۆسكۆتلهندى ، قرژاڵى تازه ، وخاویارهوه” دروست كراوه .
جێى ئاماژه پێدانه ، گرانبه‌هاترین ترین “پیتزا” له جیهاندا له كارێكى مهزادكردندا به به‌هاى 3000 هه‌زار دۆلار فرۆشرایه‌وه و پاره‌كه‌شى بۆ پرۆژه‌یه‌كى خێراخوازى خه‌رج كرا.
.
.
سابوون و تایت دەخوات
كچێكى ئه‌مه‌ریكى دانیشتووى فلۆریدای ، رۆژانه 5 دانه ” سابوون” و برێكیش تایتى جل شۆرى ده‌خوات . له‌و باره‌یه‌وه پزیشكان ، هۆشداریان دا كه ره‌نگه خوگرتن به خواردنى ” سابوون و تایت ” ره‌نگه ببێته هۆى گیان له ده‌ستدانى ناوبراو . به‌ڵام به ووته‌ى ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌یه ،هه‌ر وه‌كو خۆى ووتى ، ئه‌و خولیایه‌كى زۆرى خواردنى سابوون و تایتى جل شۆره.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ووتى ، من سه‌ره‌تا له خواردنى تایتى جل شورییهوه ده‌ستم پێكرد ، كاتێك كه‌مێك تایتم دانایه سه‌ر زمانم تامێكى زۆر شیرین و له هه‌مانكاتدا سوێرى هه‌بوو. من له‌و كاته‌وه تا ئێستا خۆم به خواردنى “تایت و سابوون” راهێناوه .
جێى باسه، ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌یه ، قوتابی زانكویه له به‌شى په‌رستیارى ، هه‌ر وه‌كو خۆى ووتى ، من ده‌مزانى خواردنى “سابوون وتایت” مه‌ترسیداره به‌ڵام من به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مه‌ترسییه‌م له به‌رچاو نه‌گرت و له‌و كاته‌وه كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستمه‌وه ده‌ست به خواردنى ” تایت و سابوون” ده‌كه‌م.